وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیریی هەرێمی کوردستان وەک 'دۆست و هاوپەیمان' نیشاندا
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی، وەزیرە ئەڵمانییەکە، پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان وەکو 'دۆست و هاوپەیمان' نیشانداوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13-02-2026 ههر لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبهشی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا لە بواری سەربازی و ئەمنیدا خرایە بەر باس.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ درێژکردنهوهی ئهرکی هێزهکانی سهربازیی ئهڵمانیا له عێراق و ههرێمی کوردستان، ههروهها بۆ هاوکاریی ئەڵمانیا و رۆڵی کارای راوێژکارانی لە مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە و پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "پیستۆریۆس پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان وهک دۆست و هاوپهیمان نیشاندا و جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و بەردەوامیی هاریكاریی هاوبەش کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر."
دۆخی سووریا و پێشهاتهکانی ناوچهکه به گشتی، تهوهرێکی دیکهی کۆبوونهوهکه بوو.