کامپ دەیڤید لە یادەوەری دیبلۆماسی عەرەبیدا
رووداو- هەولێر
هەوارگەی کامپ دەیڤید، دەکەوێتە بەرزاییەکانی چاین کاتۆکتین و نزیکەی 100 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی واشنتن دی سییەوە دوورە.
لە ساڵی 1936، بەفەرمی حکومەتی ئەمریکا بەشێک لە بەرزاییەکانی کاتۆکتین سەر مێریلانیدی ئەمریکای کڕی، سێ ساڵ دواتریش دروستکردنی هەوارگەکە کۆتایهات و بوو بە شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئەمریکا و ئەندامانی خانەوادەکەیان.
لە ساڵی 1943 فرانکلین رۆزیڤێلت هەوارگەی كامپ دەیڤیدی کرد بە هەوارگەیەکی دیبلۆماسی، بەڵام لە پەنجاکانی سەدەی رابردوودا، ئایزنهاوەری سەرۆکی ئەمریکا ناوی هەوارگەكەی بۆ کامپ دەیڤید گۆڕی بە ناوی کوڕەکەیەوە.
کامپ دەیڤید پلانی هێرشی دژ بە نازیییەکانی لێدا دەڕێژرێت
لە ساڵی 1942 فرانکلین روزڤێڵت، سەرۆکی ئەمریکا و وینستن چەرچڵی سەرۆكی بەریتانیا کۆبوونەوەیان دەربارەی هێرشەکان بۆ سەر ئەڵمانیا سازکرد، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردا هێرش بکرێتە سەر بەرلین تاوەکو نازییەکان خۆیان بەدەستەوە نەدەن هێرشەکان بەردەوامبن.
هەروەها ئایزنهاوەر یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی سکرتێرەکانی لە کامپ دەیڤید کرد، دواتریش لەگەڵ نیکتا خرۆشۆف، سەرۆکوەزیرانی یەکێتی سۆڤێتی جاران و هاروون ماکمیلان، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا كۆبووەوە.
ئەوكات گفتوگۆ دیبلۆماسییەكانی جۆن کەنەدی و لیندۆن جۆنسۆن دەربارەی جەنگی ڤێتنام لە هۆڵەکانی کامپ دەیڤید بەڕێوەچوون، هەروەها لە ساڵی 1973 ریجار نیکۆسن، سەرۆکی ئەمریکا و لوینید برجنێڤ، ئەمینداری گشتیی حیزبی شیوعی یەکێتی سۆڤێتی جاران کۆبوونەوە. لە سەردەمی رۆناڵد ریگان و جۆرج بۆش باوک-یش لە کامپ دەیڤیدەوە چالاکییە دیبلۆماسییەکان بەردوامبوون.
لە ساڵی 2012 کۆبوونەوەکانی لووتکەی گرووپی هەشت لەنێوان سەرکردەکانی گرووپی هەشت بە ئامادەبوونی باراک ئۆبامای، سەرۆکی ئەمریکا لە کامپ دەیڤید بەڕێوەچوون.
یەکەم رێککەوتنی ئاشتی عەرەب و ئیسرائیل لە کامپ دەیڤید لە ساڵی 1978 لە کامپ دەیڤید واژۆکرا. ئەنوەر سادات سەرۆکی میسر و مەناحیم بیگن، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رێککەوتنی ئاشتیان لە نێوان ئیسرائیل و میسر واژۆکرد.
بیل کلینتۆن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە کامپ دەیڤید یادەوەری عەرەبەکانی زیندووکردەوە. کلینتۆن سەرپەرشتی دانوستاندنەکانی نێوان ئیهود باراک، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یاسر عەرەفات، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینی کرد، دواتر رێککەوتنی کامپ دەیڤیدی دووەم لەنێوان عەرەب و ئسیرائیل واژۆکرا.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 13 ئایار و رۆژی پێنجشەممە 15ئایار، باراک ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ سەرکردەکانی کەنداو دەربارەی دۆسییەی ئەتۆمی ئێران لە كامپ دەیڤید کۆببێتەوە.