زەماوەندی کوڕی دەوڵەمەندترین پیاوی ئاسیا دەستیپێکرد؛ تێچووەکەی 150 ملیۆن دۆلار دەبێت

 
رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری مومبای هیندستان ئاهەنگی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی کوڕی دەوڵەمەندترین کەسی ئاسیا دەستی پێکرد و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
ئەنانت ئەمبانی کوڕی موکێش ئەمبانی ژیانی هاوژینی لەگەڵ رادیکا مێرچانت، خانمە بازرگانی هیندستانی پێکهێنا.
 
ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی بەناوبانگی هیندستان و جیهان بەشدارن.
 
تێچووی رێوڕەسمەکە بە زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێندرێت.
 
بەگوێرەی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی، سامانی موکێش ئەمبانی 123.7 ملیار دۆلارە و دەوڵەمەندترین پیاوی کیشوەری ئاسیایە و لە ریزبەندیی دەوڵەمەندەکانی جیهان ریزی 11یەمی گرتووە. 
 
ئەمە جاری یەکەم نییە، موکێش زەماوەندی گەورە بۆ کوڕەکانی رێکدەخات؛ لە ساڵی 2018 یەکێک لە گەورەترین ئاهەنگەکانی هاوسەرگیریی بۆ کوڕێکی رێکخست و 100 ملیۆن دۆلار تێچووەکەی بوو. لەو ئاهەنگەدا گۆرانیبێژی ئەمریکی بیۆنسێ گۆرانی دەگوت.