ئەردۆغان بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا: پێویستە جگەرەت پێ تەرک بکەم
رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیای گوت: "باش دیاریت، بەڵام پێویستە جگەرەت پێ تەرک بکەم!."
لە چوارچێوەی 'لووتکەی ئاشتیی غەززە' رۆژی دووشەممە 13-10-2025 لە میسر هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و جۆرجیا میلۆنی تەوقەیان کرد و گفتوگۆی نێوانیان بووە رۆژەڤ.
ئەردۆغان و مێلۆنی باسی ئەوەیان کرد کە لە هەمان کاتدا گەیشتوونەتە شەرم شێخ.
ئەوان لەڕێی وەرگێڕەکەی ئەردۆغانەوە گفتوگۆیان کرد؛ ئەردۆغان گوتی: "باش دیاریت، بەڵام پێویستە جگەرەت پێ تەرک بکەم". مێلۆنی بە قاقای پێکەنینەوە گوتی:"دەزانم، دەزانم".
لەوکاتەدا کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنساش لەوێ بوون.
دوای وەڵامەکەی مێلۆنی، ئەردۆغان پێکەنی و دەستی خستە نێو دەستی ماکرۆن و دواتریش بەیەکەوە دانیشتن.