دانوستاندنه‌كانى یه‌مه‌ن بۆ ئاشتى له سوید كۆتاییانهات
رووداو-هەولێر
لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانى یه‌مه‌ن دواى هه‌فته‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له سوید، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له حوده‌یده و كشاندنه‌وه‌ى چه‌كداره‌كانیان له به‌نده‌رى ده‌ریاى سوور.
له رێوڕەسمی كۆتاییهاتنى گفتوگۆكانى یه‌مه‌ن بۆ ئاشتى، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان سوپاسى شانده‌كانى یه‌مه‌نى كرد و گووتى، هه‌نگاوێكى گرنگیان ناوه به‌ره‌و كۆتایهێنان به پێكدادانه‌كان لە وڵاتەکەیاندا. گوتێرێز ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، گه‌ڕى دووه‌مى دانوستاندنه‌كان له كۆتایى كانونى دووه‌مدا ئه‌نجامده‌درێن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بارودۆخى یه‌مه‌ن له دواى چوار ساڵ شه‌ڕ به خراپترین قه‌یرانى مرۆیی ناودەبات، باس له‌وه‌شده‌كات كه 22 ملیۆن دانیشتووانى وڵاته‌كه له کۆی 29 ملیۆن كه‌س پێویستییان به هاوكاری به‌په‌له‌یه، 14 ملیۆن یه‌مه‌نیش له مه‌ترسى مردن له برسێتیدان.
ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێز، سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند: "گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌نده‌رى حوده‌یده و شاری حودەیدە، كه دابه‌شكردنه‌وه‌ى هێز ده‌بینێت به‌خۆیه‌وه له به‌نده‌ره‌كه و شاره‌كه‌شدا و ئاگربهستێكیش رادەگەیێندرێت كه هه‌موو پارێزگاكه ده‌گرێته‌وه. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆڵى به‌ڕێوه‌بردن ده‌بینێت له به‌نده‌ره‌كه‌دا و ئه‌مه‌ش گه‌یشتنى هاوكارییه مرۆییه‌كان و شمه‌ك ئاسان ده‌كات بۆ دانیشتووانى سڤیل و بارودۆخى ژیانى ملیۆنان یه‌مه‌نیش باش ده‌كات. هه‌روه‌ها گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخى ته‌عز."