مەکسیک.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا


رووداو - ئاژانسەکان

لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان پاسێک و شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە باکووری مەکسیک لانیکەم ١٦ کەس مردن و ٢٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ شەمممە ١٤ی شوبات، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان پاسێک و شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە گوندی ئاناهواک لە باکووری ویلایەتی نیوڤۆ لیۆن لە مەکسیک ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بوونە قوربانی، لەم رووداوەدا تا ئێستا ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ کەسی دیکەش بریندارن کە برینەکانیان زۆر سەختە و ئەگەری هەیە ژمارەی مردووەکان زیاتر ببێت .

تا ئێستا هۆکاری ئەم رووداوە دیار نییە و نازانرێت کە چۆن روویداوە بۆیە هێزەکانی پۆلیس بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە و  هێزەکانی فریاکەوتنیش بەردەوامن لە رزگارکردنی سەرنشینەکان.