وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ شاندی سووریا: پشتیوانی لە رێککەوتننامەی 29ـی کانوونی دووەم دەکەین

رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، شاندی سووریا لە میونشن لەگەڵ عەبدی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە کۆبووەتەوە و ریاز پشتیوانیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی 29ـی کانوونی دووەم دووپات کردووەتەوە.
 
شاندی سووریا لە هەر یەک لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێکهاتبوو.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەسەدە، لە دیدارەکەدا، سعودیە ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ هاوکاریکردن لە هەموو ئەو خاڵانەی سوورییەکان لەسەری کۆکن، هەروەها پشتیوانیی خۆی بۆ رەوتی تێکەڵبوونەوەی نیشتمانی و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی 29ـی کانوونی دووەم دووپات کردەوە.
 
هەسەدە دەڵێت، مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ رۆڵی سعودیە لە پشتیوانیکردنی سووریا دەربڕی، بەتایبەتی لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی هەڵگرتنی سزاکان و ئاسانکاری بۆ رەوتی رێککەوتنەکە.