لە بورجی خەلیفە بە سێ كاتی جیاواز بەربانگ دەكرێتەوە

رووداو – ئەلعەرەبییە

ئەوانەی لە بورجی خەلیفە لە شاری دوبەی ئیمارات نیشتەجێن، بە 3 كاتی جیاواز پارشێو و بەربانگ دەكەن.

داوا لە دانیشتو‌وانی بورجی خەلیفە لە دوبەی کراوە، كە بەرزترین بورجە لە جیهان دەكرێت، كە بە 3 كاتی جیاواز پارشێو و بەربانگ بكەنەوە.

ئەحمەد عەبدولعەزیز حەداد، موفتی گەورەی ئیمارات دەڵی َ "جیاوازیی هەیە لەكاتی بانگدانی بەیانی و ئێوارە و عیشا لەو باڵەخانانەی كە زۆر بەرزن، لەبەر ئەوەشە دانیشتو‌وانی بورجی خەلیفە كە لە 160نهۆم پێكهاتو‌وە بۆ 3 بەشی جیاواز دابەشكراون".

دابەشكردنەكە بەجۆریكە، كە لە نهۆمەكانی 80 بۆ 150 دەبێ 2 خولەك دوای بانگی ئێوارە بەربانگ بكەنەوە و رۆژووەكەشیان دوای 2 خوولەك لە بانگی بەیانی دەستپێبكات".

هۆكاری ئەم جیاوازییەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە نهۆمەكانی سەرەوەی ئەو باڵەخانە بەرزانە خۆر درەنگتر ئاوادەبێت و بەیانیانیش زووتر هەڵدێت .