بەهۆی هێرشەکانی پاریس زیاتر لە 120 کەس کوژران
رووداو- پاریس
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەرەنسا چوار هێرشی چەکداری کراوەتە سەر پاریس لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللە ٤٠ کەس کوژراون و، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، لەگەڵ ئەنجامدانی ئەو هێرشانەش دوو تەقینەوە لە ناوچە جیاوازەکانی پاریس روویداوە و ژمارەی سەرجەم کوژراوانیش گەیشتووەتە زیاتر ١٢٠ کوژراو و، ٢٠٠ کەسی دیکەش بریندارن کە ٨٠-یان برینەکانیان سەختە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا" لەگەڵ ئەنجامدانی هێرشە چەکدارییەکان دوو بۆمبی چێنراویش لە دەوروبەری یاریگای پاریس تەقیونەتەوە کە یاری دۆستانەی نێوان ئەڵمانیا و فەرەنسای تێدا بەڕێوەدەچوو، هێزە ئەمنییەکانیش لە پاریس بڵاوەیان پێکراوە و ناوچەکانی رووداوەکانیش تێدا روویداوە کۆنتڕۆڵکراونەتەوە".
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە" فرانسوا ئۆلاند سەرۆکی فەرەنسا کە ئامادەی یاری نێوان هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و فەرەنسا بووە یاریگای جێهیشتووە و چووەتە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی رووداوەکانەوە".
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا هەروەها ئاماژە بەوە دەدات" هێرشبەرەکان لە هۆڵی پاتاکلان لە پاریس کە هۆڵی ئاهەنگگیڕانە، ١١٢ کەسیان لە هۆڵەکە دەستبەسەرکردووە دوای دوو کاژێر سەرجەم ئەو کەسانەی وەک بارمتە دەستگیریان کردبوون کوژراون و، دواتر پێنج لەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون".
لەبارەی رووداوەکانی پاریس، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند:" پێشتر ئەمریکا فەرەنسای لەبارەی روودانی کاری تیرۆریستی ئاگادارکردووەتەوە و ئەو هێرشانەی لە پاریس روویاندا جێی مەترسین".
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها گوتی " ئەمریکا هەموو پشتیوانییەکی فەرەنسا دەکات لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دۆزینەوەی ناسنانەمەی هێرشبەرەکان و، ئەو هێرشانە واتە دەستدرێژیکردنە سەر ئازادی و دیموکراسی".
فرانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە پاریس رایگەیاند:" ئەو هێرش و تەقینەوانەی پاریس کردەوەی تیرۆریستین و دەبێ لەبەرامبەریاندا هەڵوێست وەربگرین و، رێوشوێنی ئەمنی توند دەگرینە بەر فەرەنسا سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا دادەخات".
سەرۆککۆماری فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد" هێزە ئەمنییەکانمان لە پاریس و چەند شوێنێکی دیکەی فەرەنسا بڵاوەپێکردووە و، لیژنەی لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکان دەستیپێکردووە و وەزارەتی ناوخۆ سەرقاڵی کارە ئەمنییەکانییەتی".
لەبەرامبەر روودانی تەقینەوە وهێرشەکانی پاریس، حکومەتی فەرەنسا بڕیاری وەستاندنی سەرجەم هێڵەکانی گواستنەوە لە فەرەنسا دا و پرۆسەی خوێندنیش لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکاکان راگیران.
هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەمریکا، وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی پاریس پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەت و گەلی فەرەنسا پیشاندا لەبارەی بەرەنگاربوونەوە تیرۆر و ئاشکراکردنی ناسنامەی هێرشبەرەکان.
لە بەیاننامەیەکدا، کۆشکی کۆماری ئێلیزێ لە پاریس رایگەیاند:" بەهۆی رووداوە تیرۆریستییەکەی پاریس، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری فەرەنسا گەشتەکەی بۆ تورکیا سەبارەت بە بەشداریکردنی لە کۆنگرەی گرووپی جی بیست هەڵوەشاندووەتەوە و بەشداری ناکات".
سەرۆککۆماری فەرەنسا فەرمانیکرد، بە بڵاوەپێکردنی ٤٠ هەزار کارمەندی ئەمنی لە پاریسی پایتەخت و، بڕیاریشە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، فرانسوا ئۆلاند، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا ئەنجامبدات و لە کۆبوونەوەکەدا پلانی نوێی ئەمنی تاووتوێدەکرێت.