نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سیناتۆری ئەمریکی ئیلیسا سلۆتکین کۆبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
ههر لە میونشن، بهیانیی ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سیناتۆر ئیلیسا سلۆتکین، ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ ئهمريكا، چۆنيهتيى بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری ئاسایش و بەرگریدا، پێشهاتەکانی شەڕی دژى تیرۆر و هەوڵەکانی هاوپەیمانيهتیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی داعش، باس كران."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی "پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی ئهمريكا له عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانيهتیی نێودەوڵەتیدا، ههروهها جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامیی ئەم پشتگیرییە کردەوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
لاى خۆیەوە، سیناتۆر ئیلیسا سلۆتکین بهردهواميى پشتگيريى ئهمريكاى بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش کرد بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.
پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و سووریا، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبهش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.