سەرۆکی بولگاریا بۆ نێچیرڤان بارزانی: کوردستان رۆڵێکی کاریگەری لە سەقامگیریی ناوچەکە دا هەیە
رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوه‌ى كارنامه‌كه‌يدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ رومێن رادیێڤ، سەرۆککۆماری بولگاریا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت "لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ بولگاریا، بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بواری ئابووریدا، پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکهيان تاوتوێ كرد."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر خواستی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بولگاریا کردەوە، "هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی بولگاریای کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانيهتیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کردنەوەی دەروازەی نوێ بۆ هاوکاری لە بوارە هاوبەشەکاندا."
لاى خۆیەوە، رۆمێن رادیێڤ ئامادەیی بولگاریای بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا، هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی هاوکاری لە بوارى ئەمنی و ئابووریدا کرد و رۆڵی هەرێمی کوردستانى لە پاراستنی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدا، به کاریگەر لە قەڵەم دا.
ئەمە 61ـــەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنە؛ کۆنفرانسەکە سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە سەرەکییەکانی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە.
پێشتر، دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ميانى سێ رۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شدارن، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان و دوا پێشهاته‌كان له ناوچه‌كه، گفتوگۆ ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕێته‌وه".
تاوەکو 16ـی شوبات، بە بەشداری بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و جیهان کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆک، سەرکردە، بەرپرسانی سیاسی و سەربازی وڵاتانی جیهان بەشداری دەکەن، گفتوگۆ لەسەر کێشە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی جیهان دەکەن، پرسە گرنگەکانی وەک شەڕ، تیرۆر، گۆڕانی کەشوهەوا و ئاسایشی سایبەری تاوتوێ دەکرێن.
سێ لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەستانی شەڕی نێوان رووسیا - ئۆکراینا و دۆخی سووریا‌ن.