لە هێرشێکی چەکداراندا 6 سەربازی میسری دەکوژرێن

رووداو- BBC

لە باكووری قاهیرەی پایتەختی میسر، هێرشێکی چەكداری كرایەسەر خاڵێكی پشكنینی سەربازی و  بەهۆیەوەش 6 سەرباز كوژراون. 

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، بەرپرسانی ئەمنی میسر، ناوەڕۆكی تەقینەوەكەیان ئاشكراكرد و رایانگەیاند: هێرشەكە لەلایەن ژماریەك  چەكدارەوە بۆ سەر خاڵێكی پشكنینی ناوچەی شبرای باكووری قاهیرە ئەنجامدراوە و سەرەتا ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردووەتە سەر ئەو خاڵە و بەهۆیەوە  6 سەرباز دەست بەجێ كوژران.

بەرپرسانی ئەمنی قاهیرە ئەوەشیان راگەیاند: دوای گەیشتنیان بۆ ناوچەكە، تیمەکانی ئاسایش دوو بۆمبیان تەقاندووەتەوە، كە چەكدارەكان وەك بۆسە دایاننابووەوە.

دوو رۆژ لەمەوبەر، سەربازێكی میسری لە شاری قاهیرە لە نێو پاسێكی سەربازی  تەقەی لێكرا و کوژرا.

سوپای میسر، ئەندامانی ئیخوان موسلمینی میسری بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە  تۆمەتباردەكات، بەڵام ئیخوانەكان ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە.