پاسپۆرتی ئیسپانی بووە بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان

رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی نوێترین ریزبەندی بۆ بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان پاسپۆرتی ئیسپانی بەهێزترینە. چونکە بۆ 43 وڵاتی جیهان دەتوانیت بەبێ پاسپۆرت و تەنیا بە ناسنامەیەکی سادەی ئیسپانی گەشت بکەیت. بۆ 106 وڵاتی دیکەی جیهانیش پێویستت بە ڤیزا نییە.
 
هەروەها بۆ 48 وڵاتیش دەتوانیت یان بە ئۆنلاین یانیش کاتێک دەگەیتە وڵاتەکە و لەکاتی کۆنترۆڵکردنی پاسپۆرتەکەتدا ڤیزا وەربگریت. لەدوای ئیسپانیا پاسپۆرتەکانی سەنگاپوور و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسا بە پلەکانی دووەم تاوەکو پێنجەم دێن.
 
رەنگە سەرنجڕاکێش بێ بزانن کە بەریتانیا لە ریزبەندییەکەدا پلەی 28ی هەیە. ئەمریکا 40ـەمینە. تورکیا 94ـەمین و ئێران 182ـەمین و عێراق 195ـەمین و سووریاش 197ـەمینە. لە مانگی 2ـی ئەم ساڵدا سینگاپوور بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانی هەبوو و بەدوای ئەودا ژاپۆن دووەمین بوو و ئیتاڵیا سێیەمین بوو.
 
لەنێو وڵاتانی ئەوروپادا ئیتاڵیا بەهێزترین پاسپۆرتی هەبوو، بەڵام ئێستا ئەڵمانیا و ئیسپانیا پێشی کەوتوونەتەوە.