شاندی کوردستان لە کۆنفرانسی میونشن چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا
رووداو - میونشن
شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە چوارچێوەی بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدا.
مەسروور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وڵاتان کۆبووەوە، لەوانەش وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئێران، هەروەها لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی بەریتانیا، ئەڵمانیا و تورکیا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و شەڕی داعش و پرسەکانی ناوچەکە کران.
هه‌موو ساڵێك شاندی هەرێمی کوردستان به فه‌رمی بۆ كۆنفرانسی ئاسایشی مونیشن بانگێهشتده‌كرێت.
ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگەیاند "ئەوە نیشانەیەکی هاوڕێیەتییە کە هەموو ساڵێک هاوڕێ کوردەکانمان لێرە دەبینین لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، هەروەها بۆنەیەکی باشە بۆ ئەنجامدانی دیداری دووقۆڵی، بۆیە زۆر خۆشحاڵم بە بینینی هاوڕێ کوردەکانم".
كۆنفرانسی ئاسایشی موینشین ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مساڵ 35 سه‌ركردەی جیهان و زیاد له 80 وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگریی وڵاتانی جیهان و نزیكه‌ی 600 كه‌سایه‌تی بەشداربوون.