ئەمریکییەک بۆ پۆلیس: پەلەمە و دەچم هاوڕێکەم دەکوژم
رووداو –
لە کاتی راگرتنی لەلایەن پۆلیس، پیاوێکی ئەمریکی دەڵێ، دەمەوێ بچم هاوڕێکەم بکوژم، بۆیە بە پەلە ئۆتۆمبێلەکەم لێخوڕی.
پیاوێكی خەڵكی فلۆریدا لە ئەمریكا بەهۆی ئەوەی خێرا ئۆتۆمبێلەكەی لێدەخوڕی، لەلایەن پۆلیسەوە راگیرا و لەكاتێكیشدا پۆلیسەكە پرسیاری ئەوەی لێكرد، ئایا بۆچی بەم خێراییە زۆرەوە ئۆتۆمبێلەكەت لێدەخوڕی پیاوەكە گوتی، "پەلەمە و دەمەوێت بچم هاوڕێكەم بكوژم".
لە راپۆرتی پۆلیسدا هاتووە، ئەو پیاوە، كە ناوی مۆرینۆ بووە، ئەوەندە خێراییەكەی زۆر بووە، تەنانەت كامێرای چاودێری سەرشەقامیش نەیتوانیوە خێراییەكەی دیاری بكات. پۆلیسەكە دەڵێت "كاتێك رامگرت ئەو خەریك بوو دەچووە ماڵی هاوڕێكەی بۆ ئەوەی بیكوژێت، ئەوەندەش سەرخۆشبوو رەنگە هاوڕێكەی تەنها بە بۆنی دەمی بمردبایە".
مۆرینۆ كاتێك لەلایەن پۆلیسەەوە گیراوە، گوتویەتی "پێش ئەوەی سواری ئۆتۆمبێلەكەم بم، 6 بیرەم خواردووەتەوە، ئەو هاوڕێیەم هەڵیخەڵەتاندووم، هەر دەیكوژم".
ئێستاش مۆرینۆ بە تۆمەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە سەرخۆشی دەستگیركراوە و رەنگە تۆمەتی "ویستنی" كوشتنی هاوڕێكەشی بدرێتە پاڵ.