نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵای ئوردن: پێویستە دۆخی ناوچەکە ئارام بکرێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شا عه‌بدوڵڵا بن حوسهينى دووه‌م، شای ئوردن لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە و بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئوردن و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
رۆژی شەممە، 17-02-2024، لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەیاندا باسيان له مه‌ترسيى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و فراوانبوونى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى كرد.
هەروەها "ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه، بۆيه به پێويستيان زانى له هه‌موو لايه‌كه‌وه هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بدرێت." سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا خواستى خۆيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى ده‌ربڕى.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى، "ستايشى په‌يوه‌نديی له‌مێژينه‌ى شانشينى ئوردن و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى شاهانه‌ى هاشمى"، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد.
دوایین تەوەری کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵای ئوردن تاوتوێکردنی ره‌وشى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆريان له ناوچه‌كه بوو.
رۆژی پێنجشەممە، 15ـی شوبات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەردانی ئەڵمانیای کرد، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و کاربەدەستی وڵاتان کرد. بەپێی زانیارییەکانی رووداو دیدار و کۆبوونەوەکانی بەردەوام دەبن.