فینلاند .. بیانییه‌كان ده‌بنه به‌شێك له بابه‌تی بانگه‌شه‌كانی هه‌لبژاردن
رووداو - هێلسنكی
بیانییه‌كان و كورد له نێویان به‌شێكی سه‌ره‌كی دانیشتووانی وڵاتی فینله‌ندا پێکدەهێنن و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ده‌نگدانی پێشوه‌خته و چڕبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان، جۆریك ململانێی میدیایی لەوبارەیەوە دروستبووە.
چه‌په‌كان پشتگیری لە بیانییه‌كان ده‌كه‌ن و راسته‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و پارته‌ی ده‌چێته خانه‌ی دژه بیانیی و له‌لایه‌ن ئه‌وان به راست، وه‌سف كراوه، دژایه‌تییان ده‌كه‌ن و بیانییه‌كان وه‌ك قورسایی له‌سه‌ر سیستمی ئه‌و وڵاته باس ده‌كه‌ن.
بهربژێریكی ئه‌و پارته ده‌ڵیت، بیانییه‌كان باج ناده‌ن و كارناكه‌ن و هه‌ر سەرقاڵی منداڵ دروستكردنن. بهربژێریكی كوردیش دژی ده‌وه‌ستێته‌وه و ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین، له فنلاند كێ كار بكات؟