فینلاند.. کوردانی کاندید کەمترین پارە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان خەرجدەکەن
رووداو- هێلسنكی
له چوارچێوه‌ی رووماڵه‌كانی تیمی تۆڕی میدیایی رووداو، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی فیندله‌ندا، پرسی میدیایی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بانگه‌شه و ریكلامه‌كانی پارت و كاندیده‌كان به‌سه‌ركرانه‌وه.
له كولتووری سیاسیی و وه‌ك رێسای بواری هه‌ڵبژاردن، كاندیدەكان و پارته‌كان، ده‌بێت سه‌رچاوه و بودجه‌ی خه‌رجییه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كان ئاشكرابكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست رووداو كه‌وتوون تائێستا زیاتر له 5 ملیۆن یۆرۆ تێپه‌ڕی كردووه و خه‌رجی كاندیدەكانیش له 500 یۆرۆ بۆ 80 هه‌زار یۆرۆ ده‌ستپێده‌كات و خه‌رجی كوردانی ئه‌و هەڵبژاردنه‌ش له هه‌ژارترینییه‌تی و له 3 بۆ 4 هه‌زار یۆرۆ تێناپه‌ڕێت. بۆیه به‌ربژێره كورده‌كان، بیر له میكانێزمی نوێ و جیاواز ده‌كه‌نه‌وه. یه‌كێكیان له‌رێگه‌ی كۆڕ و به‌سه‌ركردنه‌وه و ئه‌وی دیكه‌ش له‌رێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دانه‌یه‌كی دیكه‌شیان، له‌رێگای سازدانی یارییه‌كی تۆپی پێ.