80 مراوی "گۆماوی وێنەدانەوە" لە واشنتن مرداربوونەوە
رووداو - هەولێر
ماوەیەکە ئاوی گۆماوی به‌نێوبانگی وێنه‌دانه‌وه له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا پیس بووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری مرداربوونەوەی نزیکەی 80 مراوی لە ناو گۆمەکە. به‌رپرسان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ دروستبوونی جۆرێك مشه‌خۆر له ناوه ئاوه‌كه و دەڵێن، پرۆسەی پاککردنەوەی گۆماوەکە نزیکەی هەفتەیەک دەخایێنێت.
گۆماوی وێنه‌دانه‌وه (Reflecting Pool) ساڵی 1922 دروستكراوه. ساڵانه 24 ملیۆن كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ئه‌و گۆماوه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار رۆژانه سه‌ردانی ده‌كه‌ن. شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌تان مراوی و بێچوه‌مراویشه.
مایكڵ لیته‌رست، گوته‌بێژی پاركه نیشتیمانییه‌كانی واشنتن دەڵێت "بینیمان ژماره‌یه‌ك مراوی له گۆماوه‌كه مرداربوونەتەوە. زانیمان كه هۆكاری مردنه‌كه جۆرێك مشه‌خۆر بووه له‌ناو ئاوه‌كه. به ماده‌ی كلۆر هه‌ندێك له كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كرد به‌ڵام باشترین رێگه بۆ بنبڕكردنی به‌تاڵكردنی گۆماوه‌كه و پاككردنه‌وه‌ی بوو. ئێستا خه‌ریكی به‌تاڵكردنین".
پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی گۆماوه‌كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایێنێت. هێشتا هه‌ندێك له مراوییه‌كان نایانه‌وێت ئاوه پیسه‌كه به‌جێبهێڵن.
رووداوه‌كه هیچ كاریگه‌ری نه‌كردووەته سه‌ر ئاستی سه‌ردانی گه‌شتیاران.
چه‌ندین فیلمی به‌نێوبانگی هۆڵیوود وه‌كو "فۆرێست گه‌مپ" و "كاپتن ئه‌مێریكا"، له ده‌وری ئەو گۆماوه كاری وێنه‌گرتنیان بۆ كراوه.
ساڵانه 24 ملیۆن كه‌س سه‌ردانی گۆماوه‌كه ده‌كه‌ن. گۆماوی وێنه‌دانه‌وه، یاخود ، ساڵی 1922 دروستكراوه. درێژییه‌كه‌ی 618 مه‌تره و پانییه‌كه‌ی 51 مه‌تره، زیاتر له 25 ملیۆن لیتر ئاو ده‌گرێت.
داڕشتنەوە: حەکیم داود