حاجیەک لە شاری مەدینە هەوڵی خۆکوشتن دەدات

رووداو – sarayanews

حاجییەکی نەیجیری، لە شاری مەدینەی پیرۆز هەوڵی خۆکوشتن دەدات و پۆلیسیش دەڵێ ئەم حاجییە نەخۆشی دەروونی هەیە.

دوای ئەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی بەرگری شارستانی لە سعودیە ئاگاداركرانەوە، لەوەی حاجیەك بەنیازی خۆكوشتنە و دەیەوێ لە نهۆمی شەشەمی باڵەخانەیەك خۆی فڕێبداتە خوارەوە، تیمەكە گەیشتوونەتە شوێنەكە و دوای ماوەیەك لە گفتوگۆكردن لەگەڵی، توانیویانە لە بڕیارەكەی پەشیمانی بكەنەوە.

پۆلیس لەبارەی ئەم هەوڵەی دەڵێ: "رەنگە نەخۆشی دەروونی هەبووبێت". دواتر پۆلیسی سعودیە لەگەڵ پۆلیسی نێیجیریا رێككەوتون تاوەکو رەوانەی وڵاتەکەی خۆی بكەنەوە.