وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بۆ رووداو: ئاگامان لە دەستگیرکردنی بەغدادی نییە
رووداو- هەولێر
سەبارەت بە هەواڵی دەستگیرکردنی ئەبوبەکر بەغدادی، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بۆ رووداو دەدوێت و بێئاگایی خۆی لەو هەواڵە رادەگەیێنێت.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی: "دەنگۆی دەستگیرکردنی ئەبوبەکر بەغدادی راست نییە و وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بێ ئاگایە لێی".
میدیاکانی رووسیا ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەو زانیاریانە دەست نووسینگەی زانیاری و ئاسایشی ئەوروپا کەوتوون و ئەوان زانیارییەکانیان بڵاوکردووەتەوە.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان