ترەمپ: ئێران دەیەوێت دووبارە تەنگەی هورمز دابخاتەوە

18-04-2026
وەرزێر خەلیل
وەرزێر خەلیل @redyar_xalel
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرەڕای نیشاندانی گەشبینی بۆ ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ تاران، هۆشداریدا کە ئێران دەیەوێت دووبارە تەنگەی هورمز دابخاتەوە.
 
ترەمپ رایگەیاند، لەگەڵ ئێرانییەکان لە گفتوگۆدان و دانوستاندنەکان بەباشی بەڕێوەدەچن، بەڵام لەبارەی دۆخی ئەمنیی تەنگەی هورمز گوتی: "ئێران دەیەوێت دووبارە تەنگەی هورمز دابخاتەوە."
 
لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و تاران، دۆناڵد ترەمپ گوتی: "لە ماوەی 47 ساڵی رابردوودا هیچ لایەنێک وەک من رووبەڕووی ئێران نەبووەتەوە."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە کاریگەریی کوژرانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس کرد و گوتی: "ئەگەر قاسم سولەیمانی لە ژیان دا بووایە، ئێستا ئێرانێکی دیکە هەبوو."
 
سەبارەت بە دۆخی تەنگەی هورمز و هەڕەشەکانی ئێران، ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد: "ئێران ناتوانێت هەڕەشەمان لێ بکات". هەرچەندە دووپاتی کردەوە کە پێیوایە تاران دەیەوێت دووبارە تەنگەکە دابخاتەوە، بەڵام گوتی: "ئەمڕۆ زانیاریی نوێم لەبارەی دۆخی هورمز پێ دەگات."


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو فڕۆکەیەی ئاگری گرت

فڕۆکەیەکی تورکیش ئێرلاین لە نیپاڵ گڕی گرت

ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ( تورکیش ئێرلاین) لە کاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی سەرەکیی نیپاڵ ئاگری گرت، ئەمەش بووە هۆی داخرانی فڕۆکەخانەکە، بەڵام هیچ بریندارێکی لێنەکەوتەوە.