کچێکی کورد لە ڤیەننا دەبێتە راهێنەری پەرلەمانتارانی نەمسا
رووداو دیجیتاڵ
زەینەب عەلی، کچە کوردێکی تەمەن 22 ساڵی خەڵکی قامشلۆیە و ماوەی 12 ساڵە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا نیشتەجێیە، ئێستا وەک پسپۆڕ و ڕاهێنەرێکی لێهاتوو لە بواری فریاکەوتنی خێرادا کاردەکات.
زەینەب لە بەرنامەی (دیاسپۆرا)ی رووداودا، چیرۆکی رزگارکردنی ژیانی منداڵێکی تازە لەدایکبووی گێڕایەوە کە بەهۆی لێهاتوویی و خێراییەکەیەوە لە مەرگ گەڕاوەتەوە. دایک و باوکی منداڵەکە وەک وەفایەک بۆ ئەو کچە کوردە، ناوی کۆرپەکەیان ناوە "زەینەب".
ئەم کچە گەنجە تەنیا کارمەند نییە، بەڵکو وەک راهێنەر وانە دەربارەی رێکارەکانی خۆپارێزی و فریاگوزاریی سەرەتایی بە خەڵک دەڵێتەوە؛ ئامانجی ئەو بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بزانن لە کاتی رووداوە نەخوازراوەکان دا چۆن رەفتار بکەن.
یەکێک لە وێستگە دیارەکانی کارکردنی زەینەب، گوتنەوەی وانەی راهێنانی فریاکەوتن بووە بە ئەندامانی پەرلەمانی نەمسا لە ناو تەلاری پەرلەمان دا.
زەینەب دەڵێ کە بەشداربووان و پەرلەمانتارەکان بە ئازایەتی و لێهاتوویی ژنانی کورد لە کوردستان و دیاسپۆرا سەرسام بوون.