هەرێمێكی چین رۆژووگرتن قەدەخەدەکات
رووداو- هەولێر
دەسەڵاتدارانی هەرێمێكی چین بڕیاریاندا بە قەدەخەکردنی بەڕۆژووبوون بۆ کارمەند و خوێندكاران و مامۆستاکان، کە لە فەرمانگە حکومییەکان دەوامدەکەن، رێگەشیان نەداوە چێشتخانەکان لە رەمەزاندا داخراوبن.
پارتی شیوعی دەسەڵاتدار لە هەرێمی شینجیانگ، کە ئاینزای موسڵمانی زۆری لێیە، بڕیاریداوە بە قەدەخەکردنی بەرۆژووبوون.
بەپێی راگەیێندراوێکی پێگەی فەرمی کارگێڕی خواردەمەنی لە کەرتی جینگی هەرێمی شینجانگ، ''دەبێت لە رۆژانی رەمەزاندا تەواوی چێشتخانەکان کراوەبن''.
راگەیێندراوێکی دیکەی فەرمی حکومەتی نێوخۆیی ئەو هەرێمە ئاماژەی بەوە کردووە، کە دەبێت بەرپرسانی حکومی خۆیان لە بەڕۆژووبوون و مەراسیمە ئایینییەکان بەدووربگرن.
کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ لەو هەرێمە ئاماژە بەوە دەکەن، كە کۆت و پێوەندەکانی حکومەتی چین گرژیی و دوودڵی لای موسڵمانان لە هەرێمی شینجانگ دروستکردووە، هەرچی بەرپرسانی چینیشن باس لەوە دەكەن كە رووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆرستی دەبنەوە و ماوەی پێشتر ئەو ئاڵۆزییانە روویانداون و رەوشەکە بەرەو تووندئاژۆیی دەچێت.
لە لایەکی دیکەوە دیلگات ریگیت، گوتەبێژی کۆنگرەی ئۆیگۆڕ ئاماژەی بەوە داوە، کە ئامانجی دەسەڵاتدارانی چین لە قەدەخکردنی بەڕۆژووبوون بۆ لاوازکردنی ئیسلامە، ئەمەش جگە لە ئاڵۆزیی و ناجێگیری لە کۆمەڵگە، چیدی بەدوای خۆیدا ناهێنێت.