ژنێك ئەندامی نێرینەی پیاوەكەی دەبڕێت
ئافرەتێكی بەرازیلی بەهۆی ئەوەی پیاوەكەی خیانەتی لێدەكات، ئەندامی نێرینەی دەبڕێت.
رۆژنامەی (دەیلی تەلەگراف)ی بەریتانی لە لیدی بابەتێكیدا نووسیوویەتی " پیاوێكی بەرازیلی و ئەندامی نیرینەی لەشاری سانتۆس لە باشووری رۆژئاوای بەرازیل بەپەلە گەیەنرانە نەخۆشخانە، بەڵام نەتوانرا ئەوئەندامەی پیاوەكە رزگاربكرێت بەهۆی خراپی جۆری برینەكەی".
رۆژنامەكە دەڵێت " ئافرەتەكە پیاوەكەی لەگەڵ پیاوێكی دیكەی هاورەگەزبازدا گرتووە كە خەریكی سێكسكردن بوونە. بۆیە ئافرەتەكە بڕیاریداوە تۆڵەی لێبكاتەوە."
ئافرەتەكە بۆماوەی چەند رۆژێك چاوەڕێدەكات. دواتر شەوێك دەست و پێی پیاوەكەی دەبەستێت و چەقۆیەك لە چێشتخانە دەهێنێت و ئەندامی نێرینەی پیاوەكەی دەبڕێتەوە.
پیاوە كە بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و كارمەندای نەخۆشخانەش دەڵێن ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
هاوكات لە ساڵی 2011دا ئافرەتێكی دیكەی تەمەن 50ساڵ لە ئەمریكا هەمان كاری ئەنجامدا بەهۆیەوە دادگای ئەو وڵاتە سزای زیندانی تاهەتایی بەسەردا سەپاند.