پۆلیسی بەریتانیا لەسەر کوشتنی کوردێک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو کەس دەرکرد

19-01-2020
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-
 
رووداو - هەولێر
 
پۆلیسی شاری هارتلپوولی بەریتانیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو کەس دەرکردووە کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی هەمەوەند عەلی، ئەو گەنجە کوردەی 15ی ئەیلوولی 2019 لە شەقامی چاتەرهاوس لە شاری هارتلپوول کوژرا.
 
پۆلیس دەڵێت، بەدوای دوو کەسەوەن کە وڵاتینامەی ئەلبانیان هەیە و یەکێکیان ناوی قاسم مارکو، تەمەن 23 ساڵ، ئەوی دیکەیان ناوی ئیوگەرت مێریزاج، تەمەن 28 ساڵە.
 
پۆلیس زانیاری لەبارەی دوو داواکراوەکە خستووەتەڕوو و دەڵێت، ئیوگێرت مەترێک و 165 سەنتیمەترە، چاوی قاوەیی و قژێکی کورتی رەشی هەیە، قاسم کەسێکی باڵابەرزترە، چاوی قاوەیی و قژێکی رەشی کورتی هەیە.
 
پۆلیس دەڵێت، هەمەوەند عەلی حوسێن وەکو نیشانشکێن دژی داعش شەڕیکردووە. 
 
هەمەوەند فەریق عەلی لە شەڕی دژی داعش وەک پێشمەرگە بەشداربوو، وڵاتینامەی بەریتانیای هەبوو و 15ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە بەریتانیا کوژرا و تەرمەکەی لە شاری هارتلپووڵ دۆزرایەوە.
 
هەمەوەند تەمەنی 30 ساڵ بوو، باوکی دوو منداڵ بوو، پێشمەرگە و نیشانشکێنێکی بەناوبانگ بوو، لەگەڵ باوکی و براکانی لە بەرەی جەنگی دژی داعشدا بوو، دوای گەڕانەوەی لەگەڵ هاوژینە ئینگلیزەکەی بۆ کوردستان، چەند ساڵێک شەڕی داعشیان کرد. 
 
لەسەر کوشتنی هەمەوەند، سەرەتا سێ کەس دەستگیرکران، ئێستاش دووانی دیکە دەستگیرکراون، یەکێکیان 24 ساڵ و ئەوی دیکەیان 33 ساڵە.

 

هەمەوەند عەلی حوسێن

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە