لە مارسیلیا کەسێک بە چەقۆ چوار پیادەی بریندارکرد و خۆیشی کوژرا

رووداو - هەولێر

لە ناوەندی شاری مارسیلیای فەرەنسا کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر پیادەکان و چوار کەسی بریندارکرد.

پۆلیسی مارسیلیا رایگەیاند، تەقەیان لە تۆمەتبارەکە کردووە و گیانی لەدەستداوە، چونکە چەکی پێبووە و هەڕەشەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە.

رووداوەکە لە شەقامی کانیبیە لە ناوەندی مارسیلیا روویداوە و پۆلیس شوێنی رووداوەکەی بەڕووی هاتووچۆدا داخستووە. بەرپرسان داوا لە خەڵک دەکەن تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواودەبن لەو شوێنە نزیک نەبنەوە.