تره‌مپ داواى رێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنى دیواری مەکسیک ده‌كات
رووداو-واشنتن
سه‌رۆكى ئه‌مریكا داواى له نوێنه‌رى دیموكراته‌كان و كۆشكى سپى و كۆمارییه‌كان كرد سه‌باره‌ت به درووستكردنى دیوارى سنوورى نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك بگه‌نه رێككه‌وتن.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها داواشیكرد پاراستنى كاتى ئه‌و منداڵانه درێژبكرێته‌وه كه به شێوه‌یه‌كى نایاسایی بردراون بۆ ئه‌مریكا. سه‌رۆكى ئه‌مریكا پێشنیارى ئه‌وه‌شیكرد كه دواى 4 هه‌فته له داخستنى به‌شێكى حكومه‌ت لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنى ژیانى خه‌ڵكى هه‌ر دوو دیوى سنووره‌كه.
تره‌مپ ئاماژه‌شى به‌وه‌دا كه له كاتى بهربژێركردنیدا په‌یمانى دروستكردنى دیوارهكهى داوه و پابه‌ندى په‌یمانه‌كانى خۆى ده‌بێت.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا گوتی: "ده‌مه‌وێت ئه‌مه كۆتاىی بێت، ئه‌مه ئێستا كۆتایى دێت. ئه‌مانه بابه‌تى گفتوگۆكردن نین. ئه‌مانه راستى دڵشكێنن كه هه‌موو رۆژێك ئازارى كه‌سانى بێ‌تاوان و به‌نرخ ده‌ده‌ن له هه‌ر دوو لاى سنوور. وه‌ك به‌ربژێر بۆ سه‌رۆكایه‌تى من پهیمانمدا ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌ر بكه‌م و به‌نیازم په‌یمانه‌كه‌م بپارێزم. به هه‌ر جۆرێكبێت. هه‌ر دوولا له واشنتن زۆر به ساده‌یى ده‌بێت كۆببنه‌وه، گوێ له یه‌كدی بگرن، زرێپۆشه‌كانیان لابده‌ن، متمانه دروستبكه‌ن و، چاره‌سه‌ره‌كان بدۆزنه‌وه".
بەهۆی ناکۆکی نێوان ترەمپ و دیموکراتەکان لەسەر دروستکردنی دیواری نێوان ئەمریکا و مەکسیک، زیاتر لە 4 هەفتەیە حکومەتی ئەمریکا داخراوە، بەگوتەی شارەزایانی بواری ئابووریش تاوەکو حکومەت بە داخراوی بمێنێتەوە ئەمریکا زیانی ئابووری زۆری بەردەکەوێت، بەجۆرێک لە هەفتەیەکدا زیانی ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلار بە ئابووری ئەمریکا دەگات.