بەڤیدیۆ.. شەڕە شۆفڵ لە چین
رووداو- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و، تێیدا دەردەکەوێت چەند شۆفێرێکی شۆفڵ لەگەڵ یەکدی دەبێتە شەڕیان و بە شۆفڵ شەڕەکە دەکەن.
بەگوتەی پۆلیس، 6 شۆفەڵ لە شەڕەکەدا بەکارهاتوون و دوو لە شۆفێری شۆفڵەکان برینداربوونە.
رووداوەکە لە هەرێمی خوبێ بووە، هۆكاری شەڕەكەش کێبڕکێکردن بووە بۆ وەرگرتنی کار لە کۆمپانیایەکی بەڵێندەرایەتی.