پەیامنێرانی رووداو لە واشنتن و ئیسلامئاباد زانیاریی لەسەر دانوستاندنەکە دەخەنەڕوو

رووداو دیجیتاڵ

پەیامنێری رووداو لە ئیسلامئابادی پاکستانە و دەڵێت، بەگوێرەی ئامادەکارییەکان و لێدوانەکانی نێوخۆی پاکستان، ئەگەری بەشداریکردنی ئێران هەیە.
 
دڵنیا رەحمان، نێردراوی رووداو بۆ رووماڵی دانوستاندنی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلامئاباد دەڵێت، هۆتێلی تایبەت بۆ شاندی ئێران تەرخانکراوە بەڵام تاوەکو ئێستا بەشداریکردنیان پشتڕاستەنکراوەتەوە.
 
دیار کوردە بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن ئاماژە بەوە دەدات، هێشتا بەڕێکەوتنی شاندی ئەمریکا بۆ ئیسلامئاباد یەکلایی نەبووەتەوە.