دیارترین ئەو سەركردانەی قاعیدە كە دوای 11 سێپتێمبەر كوژراون
1-ئوسامە بن لادن :
بن لادن بۆ ماوەی زیاتر لە دوو دەیە بەهێزترین سەركردەی رێكخراوی قاعیدە بوو و توانی لە سەرانسەری جیهان ئەم رێكخراوە بەهێزبكات. ئوسامە گەورەترین داواكراوبوو لە لایەن ئەمریكا كە زیاتر لە 15 ساڵ بە دوایدادەگەڕا بۆ ئەوەی دەستگیری بكات یان بیكوژێت. ئەوەبوو لە 2/5/ 2011 لە (ئابوت ئابد) لە پاكستان لەلایەن هێزێكی دەریای ئەمریكی بەناوی (ناڤی سیل) لە خانوێكدا كوژرا.
2-یوسف الئیری :
نیشتەجێی سعودیە و كەسێكی دیاری قاعیدە بوو، زۆر بەتوانابوو لە بواری تەقاندنەوە و هەوڵی زۆری دەدا لەم بووارەدا . لەلایەن هێزێكی ئەمنی سعودیەوە كوژرا، دوای ئەوەی زیاتر لە 35 كەسی كوشت.
3-موختار بلموختار :
كەسێكی سەرەكی بوو لە ناو رێكخراوی قاعیدە و بەهۆی قاچاخچێتیكردن بە جگەرە و دەرمانەوە پارەیەكی زۆری كۆدەكردەوە بۆ ئەم رێكخراوە. لە 2/3/2013 لە چیاكانی (ایفو غس) لە باكووری مالی لە سەر سنووری جزائر لە لایەن هێزێكی تشادی كوژرا.
4-محەممەد عاتف:
لە میسر لە دایكبووە، بۆ ماوەی دوو ساڵ لە هێزی ئاسمانی میسر كاری كردووە، كەسێكی زۆر نزیكبووە لە ئوسامە بن لادن و رۆڵی گرنگی هەبووە لە بە هێزكردنی رَكخراوی قاعیدە، بەڵام هەر زوو لە دوای 11/9 لە لایەن ئەمریكاوە لە ئەفغانستان كوژرا.
5-ئەلیاس كوشمیری :
یەكێكبووە لەو كەسە پسپۆر و گرنگانەی قاعیدە كە ستراتیژی بە هێزی هە بووە، زۆر بە هێزبووە بۆ سەركردایەتیكردنی گرووپە چەكدارەكان. 3/6/2011 لە باشووری وەزیرستان لە لایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكی كوژرا.
6-سەعید شەهری :
سسعید علی جابر الشهری لە ساڵی 1972 لە سعودیە لە دایكبووە. كەسایەتییەكی كاریگەربووە لەناو رێكخراوی قاعیدە . لە 17/7/2013 لەلایەن هێزێكی ئاسمانی ئەمریكییەوە كوژرا .
7- ئەبو عومەر بەغدادی :
ناوی تەواوی (حامد داود خلیل زاوی) یە، لە ساڵی 1947 لە عیراق لە دایكبووە. ئەمیری رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق بووە لە ساڵی 2006 بۆ 2010 . رۆژی 18/4/2010 لەلایەن ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی ئەمریكا و عێراق لە بەغدا كوژرا .
8-ئەبو لیپی لیبی:
كەسێكی پایەبەرز بوو لەناو رێكخراوی قاعیدە لە ئەفغانستان . ئەبو لیپ لەزۆربەی گرتە ڤیدیۆیەكانی رێكخراوی قاعیدە دەردەكەوت. بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكان كە ێكی زۆر شارەزابووە لە شەڕی پارتیزانی. 31/1/2008 لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەمریكاوە كوژرا .
9- ئەبو موسعەب زەرقاوی:
ناوی تەواوی (احمد فچل نزال الخلایلە ) , لە 30/6/1966 لە زرقاو لە دایكبووە. كەسێكی زۆر بەتوانابوو لە هاندان بۆ كاری خۆكوژی . زەرقاوی كەسی سەرەكی بووە لە پلاندانان بۆ كردەوە تیرۆرستییەكەی 11/9 . زەرقاوی 3 ژنی هەبوون و 7/6/2006 لە بەغدا لەگەڵ یەكێك لە ژنەكانی كوژرا .
10-قاید ئەلحارپی :
قاید سەلیم سنان ئەلحارپی كەسێكی كاریگەربووە لە ناو ڤێكخراوی ئەلقاعیدە و پلاندارێژەری سەرەكی بووە لە تەقاندنەوەی كەشتیی جەنگی ئەمریكی بەناوی (USS Cole) لە دەریای عەدن لە یەمەن. لە ساڵی 2002 لە لایەن هێزێكی CIA بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كوژرا .