بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ وەرگرتنەوەی چەکدارەکانی داعش لە سووریا دەکەن
رووداو - هەولێر
دوای رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی پێنج رۆژە لە سووریا، بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا لەنێویاندا بەلجیکا، ئەڵمانیا و فەرەنسا پلان بۆ گەڕانەوەی ئەو ئەو هاوڵاتییانەیان دادەنەن کە بەهۆی ئەندامبوونیان لە نێو رێکخراوی داعش لە سووریا زیندانیکراون.
بەلجیکا بە خێزانی ئەو ئەندامانەی داعشی وڵاتەکەی راگەیاندووە، هەوڵدەدەن سوود لەو ئاگربەستە وەربگرن بۆ گێڕانەوەی ئەو کەسانەی وڵاتەکەیان کە پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە و ئێستا لە سووریا زیندانیکراون.
بەپێی رێککەوتنەکە تورکیا و ئەمریکا بۆ ماوەی 120 کاژێر ئۆپراسیۆنەکەی دەوەستێنێت و هێزەکانی یەپەگەش پێویستە لە ناوچە سنوورییەکان بکشێنەوە. بە گوتەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش گەر هێزەکانی یەپەگە لەو ناوچانە بمێنن دوای ماوەی دیاریکراو، تورکیا دووبارە دەست بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی دەکاتەوە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەکانی سووریای دیموکرات زیندانێکیان بەجێهێشتووە کە 800 کەسی تێدابووە و لەنێویاندا چەکدارانی داعش هەبوون و لە زیندانەکە هەڵاتوون. ژان ئیف لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنساش رایگەیاند، ژنانی فەرەنسی کە گوماندەکرێت پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووبێت لەنێو ئەو هەڵاتووانەدا بوونە.
هاوشانی بەلجیکا، ئەڵمانیا و فەرەنسا، چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپیش بیر لە گێڕانەوەی ئەو کەسانەی وڵاتەکەیان دەکەنەوە کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە.