پەرلەمانی بەریتانیا داوای هاوکاریکردنی زیاتری کورد دەکات
رووداو – لەندەن
ژمارەیەك پەرلەمانتاری بەریتانیا لە راپۆرتێكدا سەبارەت باشووری كوردستان ، داوادەكەن پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەهێزتربكرێت و، زیاتر هاوكاری كوردستان بكرێت لە شەڕی دژی داعشدا.
لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا دەیەوێت كۆنسوڵخانەی بەریتانیا لەهەولێر فراوانبكرێت ، وەك هاوبەشێكی باشی كولتووری و بازرگانی مامەڵە لەگەڵ كوردستان بكرێت .
بەریتانیا بە مەشقكردن و هاوكاری سەربازی ، پشتیوانی پێشمەرگە دەكات لە شەڕی دژی داعشدا.
هاوكات لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا داوادەكات پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ هەرێمی كوردستان فراوانبكرێت .
لە راپۆرتەكەدا هاتووە ، پێویستە حكومەتی بەریتانیا وەك هاوبەشێكی باش مامەڵەیەكی ئەرێنی لەگەڵ كوردستان بكات ، لە بوارەكانی بازرگانی ، پەروەردە ، كولتوور و سەربازی و هەواڵگریدا .
رێچارد ئۆتاوی لە لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هەرێمی كورستان ناوچەیەكە دەكوڵێت و چواردەوری بە ململانێ و پشێوی گیراوە . دەبینین هەرێمێك هەیە ، سەقامگیر و دیموكرات و لێبووردەو میانڕۆیە ، دەیەوێت ببێتە دۆستی بەریتانیا . بەوپەڕی متمانەوە دەڵێم ئەگەر بەریتانیا پابەندنەبێت بەرامبەر بەو هەرێمە، ئەوا هەندێك وڵاتی دیكە دەیقۆزنەوە، ئەوكات ئێمە كاریگەری خۆمان لە هەرێمەكە لە دەستدەدەین . بۆیە ئێستا چركە چركی كاژێر لێدەدات بۆ ئەوی هەنگاوێك بنێین".
لیژنەكە لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بە دەرفەتە بازرگانییەكانی شانشینی یەكگرتوو دەكات ، لە كوردستان .
رێچارد ئۆتاوی لە لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا ، دەڵێت " پێویستە بەتایبەتی لە بواری تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو هاوئاهەنگی بكەین . هەروەها لە بەرژەوەندی نیشتیمانیی ئێمەیە كە نەوتی هەرێمی كوردستان بكڕین . بە دڵنیاییەوە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گەورەدا، ئەوان دەبنە بەرهەمهێن و هەناردەكارێكی سەرەكی نەوت ، لەبەرئەوە هەموو هۆكارێك هەیە بۆ ئەوەی لەنزیكەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كار بكەین و هاوكاریان بین لە سەقامگیری ناوچەكەدا".
یارمەتیدانی هەریمی كوردستان لە شەڕی دژی داعشدا هەنگاوێكی سەرەكییە لە سەقامگیری ناچەكەدا ، هەروەها هەرێمی كوردستان هاوكار دەبێت بۆ رێگە گرتن لە رۆیشتنی تووندڕەوەكانی بەریتانیا بۆ سووریا و عێراق .
هانا ستورات ، لە ناوەندی هێنری جاكسۆن، سەبارەت بە پێگەی كوردستان لە كاریگەری لەسەر شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەویدا دەڵێ :" لە بەریتانیا فۆكەس لەسەر تووندڕەوی دەكرێت، بۆیە دەبێ تۆڕ و رێگەی پەیوەندیكردنی گەورەیان هەبێت ، هەروەها لە دەرەوەی وڵات مەشقبكەن ، ئەگەر كەسێك ببێتە تووندڕەو لە وڵاتێكدا، دواتر ببێتە تیرۆرست ، ئیتر بژاردەی كەم لەبەردەم دەزگای ئەمنیدا دەمێنێتەوە بۆ دۆزینەوەیان".
تەنیا چەند مانگێك ماوە لە بەردەم هەڵبژاردنە گشتییەكانی بەریتانیا ، ئایندەی عێراق بابەتێكی سەرەكی دەبێت لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا .
ئەم راپۆرتەی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا، تەنیا باسی دەرفەتەكان ناكات ، بەڵكو ئاماژە بە پێویستی قووڵبوونەوەی پەیوەندییەكانی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی كوردستانیش دەكات. ئایندەی عێراق بەردەوام ناڕوونە ، بەڵام پێدەچێت پەیوندییەكانی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا لە قووڵبوونەوەدابن .