لە ڤاتیکان سەرۆک بارزانی و پاپا لیۆی چواردەیەم کۆبوونەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم کۆبووەوە و جەختیان لە ئاشتی و سەقامگیریی جیهانی کردەوە.
رۆژی چوارشەممە (21-1-2026)، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڤاتیکان لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری نێوانیان دەربڕی وەک دەرفەتێک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا هیوایان خواست "ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا باڵادەست بێت و کۆتایی بە ئازار و نەهەماتیی گەلان بهێنرێت."
لە کۆتایی دیدارەکەدا، پاپا لیۆی چواردەیەم و سەرۆک مەسعود بارزانی دیارییان پێشکێشی یەکدی کرد.
بە وێنە؛ کۆبوونەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان pic.twitter.com/gqQ6ysv52x
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 21, 2026
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
سەرۆک بارزانی لەگەڵ قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم کۆبوویەوە
رۆژی چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڤاتیکان لەلایەن قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم بەخێرهاتنێکی گەرمی سەرۆک بارزانی کرد و هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری نێوانیان دەربڕی وەک دەرفەتێک بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا هیوای ئەوەیان خواست کە ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا باڵادەست بێت و کۆتایی بە ئازار و نەهەماتیی گەلان بهێندرێت.
لەدوای ئەو کۆبوونەوەیە قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم و سەرۆک مەسعود بارزانی دیارییان پێشکەشی یەکتر کرد.