لە ئەمریکا سەتان کچ نۆرە بۆ سەماکردن دەگرن
رووداو دیجیتاڵ
سەتان کچ نۆرەیان گرتووە تاوەکو بچنە نێو هۆڵی تاقیکردنەوەی رۆکێتسی سەماکردنی ئەمریکا. لە ژوورەوە چەند جووڵەیەکیان پێ دەڵێن و دەبێت دووبارەی بکەنەوە و دواتر لیژنەی هەڵسەنگاندن بڕیاریان لەسەر دەدات.
جولی برانام، بەڕێوەبەری ناوەندەکە دەڵێت، "نازانم چەند خاڵی جووڵە هەیە، چونکە هەمیشە خوولانەوە هەیە و شتەکان دەگۆڕدرێن. تەنیا دوێنێ 1,145 کەس ناویان بۆ تاقیکردنەوەی سەماکردن تۆمار کردووە."
هەرچەندە ئێستا مانگی نیسانە، بەڵام لە ئێستاوە سەماکارەکان بۆ بۆنەکانی کریسمس ئامادە دەکرێن. ساڵی 2022، 700 کەس ناویان بۆ هەڵسەنگاندن تۆمار کردبوو، بەڵام تەنیا 18 سەماکار وەرگیران تاوەکو لەسەر شانۆ نمایش بکەن.
ئامینە دیجیسس، بەشداربووی تاقیکردنەوەکە باس لەوە دەکات، "ئەوە خەونێکە، ئەگەر ببێتە راست. لە شارێک دەژیم کە ئەوە دەبێتە هەموو شتێک بۆ من؛ هەموو هەوڵێکم داوە وەربگیرێم."
ئەو سەمایەی "رۆکێتس دانس" پێشکێشی دەکات، تێکەڵەیەکی جاز و بالێیە. رۆکێتس دانس ساڵی 1925 لە ئەمریکا دامەزراوە و لە ساڵی 1957ـەوە لە بۆنە جیاوازەکاندا نمایش دەکەن.