هۆزێكی پیرۆ بۆ جاری دووەم هەوڵدەدەن پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە بكەن
هۆزێكی هیندی ئەمریكای باشور كە خۆیان هەڵیانبژاردووە بە تەنیا بژین لە نزیك پیرۆ لە رۆژهەڵاتی ئەمازۆن، بۆ جاری دووەم هەوڵێكی زۆریاندا تاوەكو پەیوەندی بە جیهانی دەرەوەبكەن .
نزیكەی 100 ئەندام لە هۆزی ماشكۆ پیرۆ بینران كاتێ خەریكی پەڕینەوەبون لە رووبارێك. لە ڤیدیۆیەكدا كە لەلایەن پاسەوانانی دارستان گیراوە و چەند پیاوێك كە چەكی سەرەتاییان پێیە وەك تیروكەوان دەردەكەون، هەروەها چەند ژن و منداڵێكیش لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەون.
ئەمەش دەركەوتنی دووەمی ئەم هۆزەیە و كە لە ساڵی 2011 دا لە نزیك رووبارێكی دیكەدا بینرابوون. ئەم هۆزە ئێستا ناكرێت بێنە ناو شارستانییەت و كۆمەڵگا لەبەر ئەوەی هەر نەخۆشییەك كە لەدەروە هەبێ رەنگە ببێتە هۆی مردنیان لەبەر نەبوونی بەرگریان بۆی.
بیاتریز هۆرتاز،مرۆڤ ناسێكی ئەمریكییە دەڵێت " ئەوەی سەیرە ئەوەنیە كە ئەوان دەركەوتوون لە كاتی وەرزی كەمی بارانبارین كە ئاستی رووبارەكان نزم دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەمان هۆزێكی گەڕۆكن , بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەیە ئەوان ئەمجارە زۆر نزیكبوونەتەوە لە خەڵكی پیرۆ مۆنت سەلڤادۆ لە كاتێكدا ئەوان پێشتر ئەوەی لێیان نزیكبۆتەوە ئازاریانداوە یان برینداریان كردووە " .