کوردانی سوێد بۆ جەژنی نەورۆز لە ستۆکهۆڵم کۆبوونەوە
رووداو - ستۆکهۆڵم
لە سوێد رەوەندی کورد بە بۆنەی نەورۆزەوە چونە سەنتەری شاری ستۆکهۆڵم ، بە سروودی ئەی رەقیب سەرنجی رێبوار و نەتەوەکانی دیکەی سوێدیان بۆ شەڕی داعش و نەورۆز راکێشا.
بەشێک لە هونەرمەندانی کورد بۆ هاوخەمی لەگەڵ ماڵباتی شەهیدانی کوردستان ئاهەنگەکانیان هەڵوەشاندنەوە.
ژمارەیەکی بەرچاو لە رەوەندی کوردی لە سوێد نیشتەجێن و لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەشدا 6 کورد پەرلەمانتارن.
لە شەڕی داعشدا سوێد هاوکاری ئاوارەکانی هەرێمی کوردستانی کردوە، بەڵام هێشتا لە رووی سەربازیەوە بڕیاری نەداوە هاوکاری بکات.