سەنتەرێكی دۆزینەوەی كار بۆ كوردانی لەندەن دەكرێتەوە

رووداو - هەولێر

لە لەندەن سەنتەرێك بۆ دۆزینەوەی کار بۆ کوردانی دانیشتووی ئەو شارە کراوەتەوە، بەمەبەستی فێرکردنی کاری بازرگانی، دۆزینەوەی كار و پەرەپێدانی بیرۆكە.

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا سەنتەرێک بو هاوکاریکردن و پەیداکرنی کار بۆ کوردانی دانیشووی بەریتانیا کرایەوە. ئەو کوردانەش سەردانی ئەو سەنتەرە دەکەن دەیانەوێت لەڕێگەی ئەو سەنتەرەوە مۆڵەتی بازرگانی لە لەندەن دەستبخەن

خاوەنی بیرۆکەی ئەو سەنتەرە دەڵێت "ئێمە پشتگیریی لە بازرگان و کۆمپانیا کوردییەکان دەکەین". 

دەرگای کوردش هاوس کراوە دەبێت بۆ ئەو کوردانەی کە بیرۆکەی بازرگانیان هەیە، بۆ ئەوەی یارمەتیان بدرێت لەشێواز و کردنی کارەکانیان و دەرهێنانی مۆڵەتی بازرگانی.

بەریتانیا ژمارەیەکی زور کوردی  تیادا دەژی، کە ژمارەیەکیان خاوەن بڕوانامەی بەرز و خاوەنی کاری خۆیانن، بۆ ژمارەیەکی دیکەش زۆر بە زەحمەت سادەترین کاریان دەست دەکەوێت، بەتایبەتی ئەوانەی مافی پەنابەریان نییە.