ژنێكی قەڵەو بەسەر تیمساحێكدا بەردەبێتەوە

22-05-2014
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن تیمساح
A+ A-
رووداو – alarabya 

تیمساحێك كە درێژییەكەی دوو مەترە بە سەختی زامداربوو، كاتێك ژنێكی ژمێریاری رووسی كە كێشی 120 كیلۆبوو بەسەریدا بەربووەوە، بەپێی وتەكانی بەڕێوەبەری ئەو سێركەی كە تیمساحەكەی لێبووە، ئێستا حاڵی تیمساحەكە باشترە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتێكدا تیمساحەكە كە ناوی فۆدیایە لە پشتەوەی ئۆتۆمبێلێك بووە و ئەو ژنە ژمێریارە قەڵەوەش لە پێشەوەبووە، رووداوێك روویداوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەكە خێرا پێچی كردووەتەوە، لە ئەنجامدا ژنەكە بەپشتدا كەوتووەتە سەر تیمساحەكە و برینداری كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی ریا نۆفستی رووسی لەسەر رووداوەكە بڵاوكراونەتەوە، لە ئەنجامی رووداوەكەدا ژنەكە تەنیا كەمێك ئازاری پێگەیشتووە، بەڵام بەهۆی زۆری كێشی ژنەكە تیمساحەكە زۆر نەخۆشبووە و بۆ ماوەی 3 كاژێری تەواو رشاوەتەوە.

فاسیلی كۆلۆس-ی بەڕێوەبەری سێركەكە دەڵێت "ئێستا حاڵی تیمساحەكە باشە، بەڵام ناتوانێت بەشداری نمایشەكان بكات و لەم نزیكانەش لە تەلەفزیۆنێكی رووسی بەرنامەی لەسەر دەكەین".

سەبارەت بە ژمێریارەكەش، بەڕێوەبەرەكە دەڵێت "ئەو حاڵی باشە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پشتینی سەلامەتی نەبەستووە، سەرزەنشتێكی زۆرمان كردووە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە