رێککەوتنی نوێی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی کۆچبەران مشتومڕهێنە

رووداو دیجیتاڵ 

لەدوای رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا سەبارەت بە کۆچبەران، هەلی کار زیاتر و زیاتر دەبێت. 
 
بەگوێرەی رێککەوتنێکی نوێی وڵاتانی نێو یەکێتیی ئەوروپا، پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران ئاسانتر دەکەن و وڵاتانی ئەوروپا ناچار دەبن بە یەکسانی بەشداری لە وەرگرتنی کۆچبەری نوێدا بکەن.
 
رێکخراوی نێودەوڵەتیی ئۆکسفام دەڵێت، ئەم رێککەوتنە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاساکانی ئەوروپایە کە تایبەتن بە کۆچبەری. 
 
ستیفانی پۆپ بەناوی ئۆکسفامەوە دەڵێت، بەپێی ئەو رێککەوتنە نوێیە، منداڵ و خێزانی زیاتر لە ناوەندە تایبەتەکانی وەک زیندان کۆتاییان دێت.
 
50 رێکخراوی دیکەی مافی مرۆڤ دەڵێن، ئەو رێککەوتنە نوێیە ئاسانکاری بۆ وڵاتانی بەدەر لە ئەوروپا دەکات بۆ ئەوەی منداڵان دەستبەسەر بکەن. 
 
سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئەوروپاش رێککەوتنە نوێیەکە بە سەرکەوتنێکی گەورە ناودەبەن بۆ دانانی سنوورێک بۆ کۆچی نایاسایی.