سامسۆنگ زنجیرەی نوێی مۆبایلەکانی گالاکسی خستەڕوو؛ تایبەتمەندییەکانی بزانە
رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای سامسۆنگ، گەورە کۆمپانیای تەکنۆلۆجیای کۆریای باشوور، نوێترین زنجیرەی مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسیی خستەڕوو.
بەرهەمە نوێیەکانی سامسۆنگ بریتین لە مۆبایلی گالاکسی ئێس 25 ئەڵترا، گالاکسی ئێس 25 پڵەس و گالاکسی ئێس 25.
سامسۆنگ رایگەیاند، کامێرای زنجیرەی نوێی مۆبایلەکانی وردتر و بەهێزتر کردووە، هەروەها بەرنامە و ئەپی زیاتری تێدا گونجاندووە کە لەڕێگەی ژیریی دەستکردەوە "باشترین ئەزموون دەبەخشنە بەکاربەران."
لە بەرهەمە نوێیەکانیدا، کامێرای مۆبایلەکانی گالاکسی زۆر بەهێزترکراون بەوپێیەی لە 12 مێگاپێکسڵەوە گۆڕدراون بۆ 50 مێگاپێکسڵ.
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە زیرەکە نوێیەکانی سامسۆنگ، دانانی تایبەتمەندییەکە بۆ پاککردنەوەی دەنگ، بەتایبەتی ئەو ڤیدیۆیانەی ژاوەژاویان تێدایە، یان پاککردنەوەی میوزیک لە دەنگی گرتەیەکی ڤیدیۆیی.
مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگ هەروەها تەنکترن لە بەرهەمەکانی پێشووی کۆمپانیاکە.
نرخی سامسۆنگ ئێس 25 ئۆڵترا لە بەریتانیا بە 1902 دۆلار دەفرۆشرێت. سامسۆنگ ئێس 25 پڵەس کە کەمێک بچووکترە بە 1522 دۆلارە و سامسۆنگ ئێس 25ـی ئاسایی بە 1271 دۆلار دەفرۆشرێت.
بڵند عوسمان، شارەزای بواری تەکنەلۆجیا کە بەشداریی کۆنفرانسی پەردەلادان لەسەر بەرهەمە نوێیەکانی سامسۆنگ بووە، لەبارەی تایبەتمەندییەکانیانەوە قسە بۆ رووداو دەکات: