داواکاری لەسەر وەڵاتینامەی نەمسا کەمیکردووە
رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە ساڵی رابردوو داواکاری لەسەر وەڵاتینامەی نەمسا کەمیکردووە، هەرچەندە ساڵی 2023 زۆرترین هاووڵاتییانی سووریا و تورکیا بوونەتە خاوەنی پاسپۆرتی نەمسایی.
بەرنامەی دیاسپۆرای تۆڕی میدیایی رووداو یەکێک لە مژارەکانی شەوی هەیینی تایبەتکردبوو بە ئەو داتایانەی دامەزراوەی فەرمیی دەوڵەت (ستاتیستیکس ئۆستریا) کە دامەزراوەیەکی نەمسایە بۆ داتا بڵاویکردبوونەوە، لە ساڵی 2023 نزیکەی 19900 کەس بوونەتە خاوەنی وڵاتینامەی ئەو وڵاتە. ساڵی پێشتر ئەو ژمارەیە زۆرتر بوو لە 20600 کەس.
بەپێی یاساکانی نەمسا قوربانییانی دەستی نازییەکان لە دەرەوەی نەمساوە دەتوانن داوای وەڵاتینامەی نەمسایی بکەنەوە.
بەوپێیەش جاران زۆر کەس لە ئەمریکا و بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپاوە داوای پاسپۆرتی ئەو وڵاتەیان دەکرد. ساڵی رابردوو ژمارەیەکی کەمتر لەوانە داواکارییان پێشکەشکردووە.
1865 کەس کە هاووڵاتیی سووریا و رۆژئاوای کوردستان بوون و 1141 کەسیش کە هاووڵاتیی تورکیا و باکووری کوردستان بوونە، بوونەتە خاوەنی پاسپۆرتی نەمسایی.