هێرشی جاڵجاڵۆکە قوتابخانەیەک دادەخات

رووداو- AP

کۆمەڵێک جاڵجاڵۆکە  هێرش دەکەنە سەر قوتابخانەیەكی بنەڕەتی لە بەریتانیا و لە پێناو پاککردنەوەی شوێنەکە، قوتابخانەکە دادەخرێت.
 
جاڵجاڵۆکەکان هێلانەیان لە زۆر شوێنی قوتابخانەکە درووستکردووە، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەش داوایکردووە قوتابخانەکە بەشێوەیەکی کاتی دابخرێت تاوەکو قوتابخانەکە پاکدەکرێتەوە.

قوتابخانەی  دین ئەکادیمی بنەڕەتی بڵاویکردەوە، هیچ لە قوتابیەکانیان زیانی بەرنەکەوتووە، بەڵام کارمەندەکانی تەندروستی داوایانکردووە، چەند رۆژێکی دیکەش بەداخراوی بمێنێتەوە تاوەکو بەتەواوی پاکدەکرێتەوە.

هاوکات دایکی یەکێک لە قوتابیەکان دەڵێت، جاڵجاڵۆکەکان بە هەندێک لە منداڵەکانیان وەداوە.

جاڵجاڵۆکەی ستیۆدا نبیڵیس، یەکێکە لە جۆرە ترسناکەکانی جاڵجاڵۆکە، بەڵام شارەزایان دڵنیانین ئەم جۆرە ببێتە هۆی مردن.