گالەری

24-03-2018
20 Photos
رووداو - AFP 

هونەرمەندانی کۆمپانیای ڤوالا پرۆجێکت، خەریکی پێشکەشکردنی شانۆیەکن لە گەورەترین فێستیڤاڵی تایبەت بە شانۆ لە جیهان، کە هەر دوو ساڵ جارێک، لە کۆڵۆمبیا بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵی ئیبرۆ ئەمێریکان کە لە شاری بۆگۆتا بەڕێوەدەچێت، ماوەی 17 رۆژ بەردەوام دەبێت و، بە یەکێک لە گەورەترین چالاکییە کولتوورییەکان لە جیهان دادەنرێت.

گرنگترین و گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری شانۆ لەڕێگەی ئەم فێستیڤاڵەوە کۆدەبنەوە و شانۆی جیاواز پێشکەش دەکەن، لەماوەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەشدا شارەکە رەنگاورەنگتر دەردەکەوێت و لە هەموو هۆڵێکی شارەکەدا، شانۆگەری جیاواز پێشکەش دەکرێت.

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار