گالەری

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
22 Photos

رووداو دیجیتاڵ

ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی قوربان لە وڵاتانی ئیسلامی دەستیپێکردووە، سەتان ملیۆن موسڵمان لە سەرانسەری جیهان سەرقاڵی کڕینی شیرینی، جلوبەرگ و ئاژەڵی قوربانین.
 
قوربانیکردن لەسەر ئەو موسڵمانانەیە کە توانای داراییان باشە، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا دەتوانرێت ئەنجامبدرێت، کە کاتەکەی لەدوای نوێژی جەژن لە یەکەم رۆژی جەژنەوە دەستپێدەکات و تاوەکو ئێوارەی چوارەم و دوا رۆژی جەژن دەبێت.
 
ئەو ئاژەڵانەی بۆ قوربانیکردن دەبن بریتین لە مەڕ، بزن، مانگا، جوانەگا و حوشتر (نێر و مێ).
 
چەند مەرجێک دانراون بۆ ئەو ئاژەڵەی کە دەکرێتە قوربانی، ئەوانیش بریتین لە:
 
- ئاژەڵەکە نابێ لەڕ و لاواز، شەل و کوێر بێت.
- ئاژەڵەکە نابێت نەخۆشیی تووندی هەبێت کە کاریگەریی لەسەر گۆشتەکەی جێهێشتبێت.
- ئەو ئاژەڵەی لەسەر زبڵ و خاشاک گەورە دەبێت، بۆ قوربانیکردن ناشێت.
 
جەژنی قوربان لە 10ی مانگی زولحەجە دەستپێدەکات. قوربانیکردن سوننەتێکی موئەککەدەیە و پەیڕەوکردنی چەند مەرجێکی تووندی شەرعی و تەندروستیی لەسەر ئاژەڵەکە و کاتی سەربڕینەکەی پێویستە.