یونیسێف دۆخی نالەباری منداڵان لە ئەڵمانیا ئاشکرا دەکات

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
دایکێک لەگەڵ منداڵێک. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
دایکێک لەگەڵ منداڵێک. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە راپۆرتێکدا لەبارەی دۆخی منداڵان لە 37 وڵات، ئەڵمانیای لە پلەی 25ەمین داناوە، کە لەدوای وڵاتانێکی وەک ئێرلەندا، کۆریای باشوور، رۆمانیا و سلۆڤاکیاوە دێت. راپۆرتەکە کاریگەریی هەژاری و دەوڵەمەندی لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونی و توانای فێربوونی منداڵان تاوتوێ کردووە. بەپێی راپۆرتەکە، تەنیا 60%ی منداڵان و نەوجەوانانی تەمەن 15 ساڵ لە ئەڵمانیا توانای ئاسایی خوێندنەوە و تێگەیشتن لە بیرکارییان هەیە.
 
شێنێ هیوا ئەحمەد، مامۆستایەکی نیشتەجێی ئەڵمانیا، بە دیاسپۆرای راگەیاند, جیاوازیی ئاستی داهاتی خێزانەکان کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئاستی خوێندکاران هەیە. بە گوتەی ئەو، خێزانە دەوڵەمەندەکان منداڵەکانیان دەنێرنە قوتابخانەی تایبەت کە ئاستیان بەرزترە، لە کاتێکدا خوێندکارانی خێزانە هەژارەکان بەهۆی نەتوانینی دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندنەوە، ئاستی خوێندنیان دادەبەزێت.
 
ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەش کرد، خوێندکاران لە ئەڵمانیا کەمتر دەخوێننەوە و زیاتر کات بە سۆشیال میدیا و سەیرکردنی ڤیدیۆوە بەسەر دەبەن، ئەمەش بووەتە هۆی پاشەکشەی ئاستی نووسینیان. هەروەها رەخنەی لە سیستمی بیرۆکراتیی پەروەردە لە ئەڵمانیا گرت و بە هۆکاری دواکەوتنی بواری فێرکردنی زانی.
 
بەپێی ئاماری یونیسێف، 15%ی منداڵانی ئەڵمانیا هەژارن. شێنێ هیوا ئەحمەد پشتڕاستی کردەوە کە هەندێک خوێندکار پێداویستیی سەرەکییەکانیان نیە بۆ نموونە لاپتۆپ و ئایپاد، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی خوێندنیان دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان

سەرۆکوەزیرانی پاکستان: هیوادارین بەمزووانە میوانداریی گەڕێکی نوێی گفتوگۆکانی تاران و واشنتن بکەین

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان دەستخۆشی لە دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ هەوڵە نەبڕاوەکانی لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا. شەهباز شەریف هیوای خواست وڵاتەکەی بتوانێت بەمزووانە میوانداریی گەڕێکی نوێی گفتوگۆکانی ئاشتی لە نێوان ئێران و ئەمریکا بکات