لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هایتی حەوت خۆپیشاندەر کوژراون
رووداو - هەولێر
دوای ئەوەی حکومەتی هایتی لە چوارچێوەی رێککەوتن لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ زیادکردنی داهاتی حکومەت نرخی کاڵا و سووتەمەنییەکانی بەرزکردەوە، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان شەقامەکانی پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە. بەگوتەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەو وڵاتە، تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکان حەوت خۆپیشاندەر کوژراون.
هاووڵاتییانى هایتى رۆژ دواى رۆژ گوزه‌رانیان سه‌ختتر ده‌بێت، به‌جۆرێك سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانى رۆژانه‌یان زۆر به سه‌ختى ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانى به‌رفراوان.
كڕینى برنج، رۆن و خۆراكه‌كانى رۆژانه بۆ هاووڵاتییانى هایتی بووه‌ته یه‌كێك له‌و كاره سه‌ختانه‌ى ده‌بێت هه‌موو رۆژێك بیربكه‌نه‌وه چۆن ده‌ستیانبكه‌وێت.
مێرلین سیپرێین، هاوڵاتى دەڵێت "سه‌رۆك گوتى پاره ده‌خاته گیرفانمانه‌وه، به‌ڵام من ئه‌وه‌م نه‌بینى. ژیانمان سه‌ختتر بووه بۆ ئێمه. ناتوانم ده‌فرێك برنج بكڕم كه ته‌نیا به 45 گۆرده".
حكومه‌ته‌كه‌ى سه‌رۆك جۆڤینێل مۆیس، كه مانگى شوباتى 2017 له‌دواى هه‌ڵبژاردنێكى پڕ لە کێشە ده‌ستى به كاره‌كانى كرد، رووبه‌ڕووى خۆپیشاندانی به‌رفراوان بووه‌ته‌وه دواى ئه‌وه‌ى رایگه‌یاند نرخى به‌نزین و گاز بۆ دوو هێنده به‌رزده‌كاته‌وه.