ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە نیویۆرک یەکدییان بینی


رووداو دیجیتاڵ

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع یەکدییان بینی.
 
بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، لە دیدارەکە مێلانیای هاوژینی دۆناڵد ترەمپیش ئامادەیە. 
 
ئاژانسی سانا وێنەی دیدارەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە نێوەڕۆکی بکات و هیچ زانیارییەکەی لەسەر بڵاونەکردووەتەوە.
 

ئەمە دووەم جارە شەرع و ترەمپ یەکدی دەبینن؛ جاری یەکەم لە نێوەڕاستی مانگی ئایاری ئەم ساڵ لە ریازی سعودیە بوو.