ئۆباما باوەش بە نەخۆشێكی تووشبوو بە ئیبۆلا دەگرێت

رووداو- ئاژانسەكان 

سەرۆکی ئەمریکا باوەش بە پەرستارێکی تووشبوو بە نەخۆشیی ئیبۆلا دەگرێ، کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و بە ئاسانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە.

رێژەی تووشبووان بە نەخۆشیی ئیبۆلا بۆ زیاتر لە 10 هەزار بەرزبووەتەوە، رێژەی مردنیش بەهۆی ئەو نەخۆشییە گەیشتووەرتە  %50.

ئیبۆلا لە 23ـی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە بووەتە هەڕەشەیەكی گەورە لەسەر زۆربەی وڵاتانی جیهان ، رۆژ لە دوای رۆژی ژمارەی تووشبووان بەم نەخۆشییە روو لە زیادبوونە.

لە ماوەی ئەم چوار رۆژەی رابردوودا نزیكەی 200 كەیسی تووشبوون بەم نەخۆشییە تۆماركراوە. 

نینە فام، پەرستیارێكی توشبوو بە نەخۆشی ئیبۆلایە، کە لە یەكیك لە نەخۆشخانەكانی ئەمریكا چارەسەركرا.

جۆش ئێرنەست، گوتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند:  لە كاتی سەردانكردنی نینە بۆ لای بارك ئۆبامای سەرۆكی ویلایەتە یەگرتووەكانی ئەمریكا، ئۆباما بە بێ هیچ دوو دڵییەك باوەشی لە نینە فامی پەرستار گرتووە.