زاخارۆڤا: لاڤرۆڤ و نێچیرڤان بارزانی لە سان پێترسبێرگ کۆدەبنەوە

رووداو- مۆسکۆ

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری سان پێترسبێرگی رووسیا کۆدەبنەوە.


ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهان لەشاری سان پێترسبێرگ، سێرگی لاڤرۆڤ و، نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوە و دواتر لەسەر ئەم کۆبوونەوەیە زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە".

رۆژانی یەک تاوەکو سێی مانگی 6-ی2017 لەشاری سان پێترسبێرگ لە رووسیا کۆڕبەندی ئابووری جیهانی بەڕێوەدەچێت و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن.
 
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان